سەردێڕ:

نەجمەدین کەریم: بەگەشت لە بەیروتم و دەستگیرنەکراوم

دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستگیر کردنی
فۆتۆ: 
2019-05-22

5330 جار خوێندراوەتەوە

نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو لە ئێستادا بە گەشتێک لە بەیروتی پایتەختی لوبنانە و دەستگیر نەکراوە.

نەجمەدین کەریم ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٢ی ئایاری ٢٠١٩) لە لێدوانەکەیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماژەى بەوەشدا، لەلایەن پۆلیسەوە بۆ چەند خولەکێک بانگکراوە و پێیان وتووە کە ناوەکەى لەگەڵ ناوى کەسێکى دیکە تێکەڵ بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ کەناڵى عێراقییەى فەرمى بڵاویکردەوە نەجمەدین کەریم لە فڕۆکەخانەى بەیروت لەلایەن پۆلیسى ئینتەرپوڵەوە دەستگیرکراوە.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بووە، لە دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ، شاری كه‌ركوكی جێهێشت و چووه‌ هه‌ولێر نیشتەجێ بوو، هەر لەو کاتەشەوە په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ پچرا.

لە سەرەتای ئەمساڵ و بە دیاریکراویش لە رۆژی (١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌ وازهێنانی خۆی له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان راگه‌یاند و رۆژی (١٦ی شوباتی ٢٠١٩) سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی له‌ یه‌كێتی ده‌ركرد.