سەردێڕ:

عادل عەبدولمەهدی بە سەردانێک بەرەو کوەیت بەڕێکەوت

فۆتۆ: 
2019-05-22

969 جار خوێندراوەتەوە

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەردانێک بەرەو کوەیت بەڕێکەوت.

نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٢ی ئایاری ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، عەبدولمەهدی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، سبەینێ سەردانی کوەیت دەکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەو کێشە و پرسانەی کە جێی بایەخی هەردوولان.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە مەبەستی بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، چەند شاندێکی باڵای عێراقی سەردانی کوەیتیان کردووە.

لە ماوەی شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی بۆ دەوڵەتی عێراق، حکومەتی کوەیت بڕیاریدا قەرزی قەرەبووکردنەوەکانی لەسەر عێراق بۆ دوای شەڕەکە ڕابگرێت.

جگە لەوەش عێراق و کوەیت چەندین کێشەی هەڵپەسێردراوی هاوبەشیان هەیە، بەتایبەت بیرە نەوتەکانی سنور، کە پێشتر هەردوولا ڕایانگەیاندووە، کار بۆ ڕێککەوتنێکی هاوبەش دەکەن بە مەبەستی دەرهێنانی نەوتەکەی بە هاوبەشی.

ع.م