فۆتۆ:
2019-05-22
3671 جار خوێندراوەتەوە
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بە تەلەفۆن دۆخى سوریا و ئێران و ئۆکرانیایان تاوتوێى کرد و جه‌ختیان له به‌رده‌وامییدان به ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران کردەوە.
كۆشكی كرملین بڵاویكردەوه، له په‌یوه‌ندییه‌كاندا پوتین جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كانی مینسكدا كردووه‌ته‌وه.
ئاماژەبەوەشکراوە، پوتین زانیاریی سه‌باره‌ت به سه‌قامگیركردنی دۆخی باكوری خۆرئاوای سوریا، پارێزگارییكردن له هاوڵاتییان و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێكارە هاوبهشانەی له‌گه‌ڵ توركیادا گیراونه‌ته‌به‌ر خستووه‌ته‌ڕوو
بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى کۆشکى کرملین، روسیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا پابه‌ندبوونى خۆیان به هاریكاریی ئابووریی و بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دووپاتکردووەتەوە.
هـ.ع