سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانى: پشتبەستنی زۆر بە سامانی نەوت تەمەڵیى دروستكردووە

فۆتۆ: 
2019-05-22

1538 جار خوێندراوەتەوە

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، "پشتبەستنی زۆر بە سامانی نەوت جۆرێك لە سستی و تەمەڵی دروستكردووە لە كوردستان."

قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەى وتەیەکیدا لە کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی "حوكمڕانی ئەلیكترۆنی" کە لە تالین-ی پایتەختی ئیستۆنیا بەسترا ئاماژەى بەوەکردووە، کۆمەڵگه‌ی کوردستان نزیكەی ٧٠%ى گەنجە و زۆربەی هەرە زۆریان تەكنەلۆژیا و سۆشیاڵ میدیا بەكاردەهێنن، بۆیە دەكرێت هەنگاو بەرەو ئەوە بنێن کەمتر پشت بە نەوت ببەستن.

وتیشی، بە ئەلیكترۆنیكردنی حوكمڕانی یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردن و شەفافکردنی داهات و ڕێكخستنەوەی بازرگانی و تەنانەت كەمكردنەوەی تاوانەكان و بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە.

جێگرى سەرۆکى حکومەت ڕاشیگەیاند، دەبێت وەزیرەکان سیاسەتی حکومەت جێبەجێ بکەن نەک بەپێی بەرژەوەندیی حزبەکانیان هەنگاوبنێن".

ئ.ر