سەردێڕ:

کۆمەڵێک رێکخراو: ماف و ئازادی سیاسی و ڕای جیاواز کپ مەکەن

فۆتۆ: 
2019-05-22

651 جار خوێندراوەتەوە

٣٠ ڕێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى لە بەیاننامەیەکیاندا داوایانکرد ماف و ئازادی سیاسی و دەنگ و ڕای جیاواز کپ نەکرێت و ڕایانگەیاند، مافی هەر پارتێکی سیاسییە کە جوڵەوچالاکی رێگەپێدراوی ئاسایی خۆی بە ئازادانە پەیرەو بکات و تەنگەژە بۆ سەرۆک و ئەندامەکانیان دروست نەکرێت و توشی بارگرژی نەکرێنەوە.

ئەو ڕێکخراوانە ئاماژەیان بەوەکردووە، "زوو زوو پێشێلکاری گەورە و گەڕانەوە بۆ دواوە لە بوارە مەدەنیەکاندا بەرچاو دەکەوێت، لەسەر دادگاکانە بێ لایەنانە و بە یەک دووری بە ڕووی حزب و کەسایەتیە سیاسیەکان بوەستن و دادپەروەرانە لە کەیسە جیاوازەکاندا مامەڵە بکەن."

داواشیانکردووە، "پەرلەمان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن چاودێر و دەستکراوە بن لە هەموو ناوچە جوگرافیە جیاوازەکانی هەرێم دا وەک یەک و ئاسایش و ئەمنیەت لە خزمەتی حزبی و کەسیدا قۆرخ و کورت نەکرێتەوە."

دەقى بەیاننامەکە:

بۆ گشت لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکان .

بۆ رای گشتی و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان

ماف و ئازادی سیاسی و دەنگ و ڕای جیاواز کپ مەکەن.

ئێمە وەک کۆمەڵێک لەو رێکخراوانەی ناومان هاتووە لەسەرهەندێک پرسی هەنوکەیی و گرنگ، رایدەگەیەنین کە:

خوازیاربووین ساڵ لەدوای ساڵ فرەیی سیاسی و ئازادی رادەربرین و دەنگ و وجودی ئۆپۆزسیۆنانە کە دیاردە و رواڵەتێکی دیموکراسی و خەباتی مەدەنی و ئاشتیانەی سەردەمە ، برەو بسەنێت و رێچکەی دروستی خۆی بگریتە بەر، بەڵام بەداخەوە زوو زوو پێشێلکاری گەورە و گەڕانەوە بۆ دواوە لە بوارە مەدەنیەکاندا بەرچاو دەکەوێت!.

بۆیە لەم سۆنگەیەشەوە ئەم سەرنج و داواکاریانە دەخەینە ڕوو:

یەکەم : مافی هەر پارتێکی سیاسییە کە جوڵەوچالاکی رێگەپێدراوی ئاسایی خۆی بە ئازادانە پەیرەو بکات و تەنگەژە بۆ سەرۆک و ئەندامەکانیان دروست نەکرێت و توشی بارگرژی نەکرێنەوە.

دووەم: لەسەر دادگاکانە بێ لایەنانە و بە یەک دووری بە ڕووی حزب و کەسایەتیە سیاسیەکان بوەستن و دادپەروەرانە لە کەیسە جیاوازەکاندا مامەڵە بکەن.

سێیەم : پەرلەمان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن چاودێر و دەستکراوە بن لە هەموو ناوچە جوگرافیە جیاوازەکانی هەرێم دا وەک یەک و ئاسایش و ئەمنیەت لە خزمەتی حزبی و کەسیدا قۆرخ و کورت نەکریتەوە.

چوارەم: ماف و داواکاریەکانی خەڵک بەهەند وەربگیرێت و چارەسەری بژیوی و موچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێت و لە ململانێی حزبی و سیاسی بهینرێتە دەر،  یاری پێکردن بەو پرسەوە هێڵی سوری بەدەوردا بکێشرێت وحەرام و قەدەغە کراوی نیشتمانی بێت.

پێنجەم : حزبە سیاسیەکانی هەرێم لە ئاست کێشەو خەمە گەورەکانی خەڵک و هاوڵاتیاندا بن و پێویستە بەدەنگ بێن لەهەر پیشێلکاریەکی مرۆیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ،بەداخەوە لەبری هەنگاوی کردەیی و گێڕانەوەی ئومێد بۆ دۆخەکە خۆیان بەشێکی کاران لە پرۆسەی نائومێدی دروست کردن.

شەشەم : دەنگی ئازاد و ڕەخنەگرانە کپ نەکرێت و بواری ئازادی میدیایی و رۆژنامەوانی پاشەکشەی پێ نەکرێت .

کۆمەڵێک لە تۆڕ و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی:

ناوەکان:

١..ریخراوی ئەنجومەنی شەقام بۆ ماف و ئازادیەکان.

٢.. رێخراوی ئیناف.

٣..ئەکادیمیای ئیبراهیم فەقێ، بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان.

٤... گروپی پارێزەرانی خوبەخشی دهوک بۆپرسە گشتیەکان.

٥..تۆری ریکخراوەکان بۆ مافی چارەی خۆنوسین.  .

٦... ريكخراوى ده ستور بو تويژينه وه .

٧... رێکخراوی گەنجانی کوردی نێودەوڵەتی.

٨... سەنتەری باشور بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی.

٩... رێکخراوی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

١٠....ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردە.

١١... ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ.

١٢.. ڕێکخراوی کۆرنیا بۆ ئازادی و مافەکانی مرۆڤ.

١٣..لیستی پیشەیی ماموستایان لیژنەی پاریزگای سلیمانی.

١٤... رێکخراوی چرای چەوساوەکانی نیشتمان.

١٥... رێکخراوی جیوگرافیای گشتی کوردستان.

١٦... ڕێکخراوی پرۆژە.

١٧...ریکخراوی نیشان بۆ هوشیاری تاک.

١٨...یەکیتی لاوانی کوردستان.

١٩... .ريكخراوي باوري و كلتوري.

٢٠... کومەلەی ئافرەتانی کوردستان .

٢١...رێکخراوی گڵینە بۆ ئازادی و مافەکان.

٢٢...رێکخراوی بێداری بۆ هۆشیارکردنەوەی لاوان.

٢٣..ڕێکخراوی ڕزگاربوانی ئەنفال.

٢٤..سەنتەری ئایندە بۆ لێکۆڵینەوە.

٢٥...سەنتەری ڕۆشنبیری قازی .

٢٦...یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان.

٢٧...رێکخراوی هایما.

٢٨...ریکخراوی نیشتمانی کورد بۆ ژینگەو پەروەردە .

٢٩...رێکخراوی کۆمەڵگەی نوێ.

٣٠...ریکخراوی(ماد)بۆراهینان وپەرەپێدان.

ئ.ر