سەردێڕ:

سلێمانى.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا

کەسێکى دیکە برینداربوو
فۆتۆ: 
2019-05-22

6634 جار خوێندراوەتەوە

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە سلێمانى کەسێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە لە نزیک پردى تانجەڕۆ لەسەر ڕێگاى سلێمانى- قەرەداغ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك‌ و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا ڕوویداوە، كه‌ ماتۆڕسكیله‌كه‌ له‌دواوه‌ به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ خۆی كردووه‌ به‌ژێر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى ڕووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌‌ و سه‌رنشینه‌كه‌شی به‌سه‌ختی برینداربووە.

هاتوچۆى سلێمانى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، شۆفێر ‌و سه‌رنشینی ماتۆڕسكیله‌كه‌، كڵاوی سه‌لامه‌تی‌ و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی سه‌لامه‌تیان نه‌بووه‌.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.

ئ.ر