سەردێڕ:

عێراق.. بڕی ١٠٠ هەزار دینار دەدرێت بەو خێزانانەی یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-22

3903 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بەخشینی بڕی ١٠٠ هەزار دینار بە هەموو ئەو خێزانانەی کە یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە (٢١ی ئایاری ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر بەخشینی بڕی ١٠٠ هەزار دینار بە هەر خێزانێک لەوانەی کە یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەر فەرمانبەرێک لە جارێک زیاتر ڕەوانەی دادگا کرابێت، دەستی لە کارەکەی پێ دەکێشرێتەوە و لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.

بە گوێرەی یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی ئەو خێزانەی لە یەک کەس پێکهاتووە مانگانە بڕی یارمەتی ١٠٥ هەزار وەردەگرێت، بڕی ٢١٠ هەزار بۆ خێزانێکی دوو کەسی و ٣١٥ هەزار بۆ خێزانێکی سێ کەسی و بڕی ٤٢٠ هەزار دینار بۆ ئە خێزانانەی لە چوارکەس یان زیاتر پێکهاتوون.

ع.م