سەردێڕ:

ئەو خووانەی لە ژەمی ئێوارە و پارشێودا زیانی هەیە

فۆتۆ: 
2019-05-21

11134 جار خوێندراوەتەوە

سیستمی خۆراکی هەڵە چەندین گرفتی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە بەتایبەت لە ژەمی ئێوارە و پارشێودا، کە هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی لەش و بەدهەرسی.

ماڵپەڕی جەمیلە لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بەو خووە هەڵانە دەکات کە لە ژەمی ئێوارە و پارشێودا دەکرێت و زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت، ئەوانیش:

- خواردنی خۆراکە خێراکان لەژەمی ئێوارە یان پارشێودا وەکو پەتاتەی سورەکراو ماکەرۆنی خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوری.

- زۆر خواردنی شیرینی و ئیشە هەویرەییەکان، لەبری ئەوانە هەنگوین یان خورما و میوە بخورێت.

- زیادەرەویکردن لە زۆرخواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی کاربۆهیدرات، گەدە توشی ترشەڵۆک دەکات و هۆکاریشە بۆ قەڵەوی.

- لە ژەمی پارشێودا چا و قاوە بخورێتەوە، هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی قورگ و زوو هەستکردن بە توونییەتی.

- خواردنەوەی ئاوی زۆر لە یەک کاتدا کە توشی ئاوسانی گەدە و سک دەبیتەوە.