سەردێڕ:

عادل عەبدولمەهدى: شاند ڕەوانەى تاران و واشنتۆن دەکەین

ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا
فۆتۆ: 
2019-05-21

1507 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستى چارەسەری کێشەکانی نێوانیان شاند ڕەوانەى تاران و واشنتۆن دەکەن.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆنگرەی هەفتانەى خۆیدا ڕایگەیاند، شاند ڕەوانەى تاران و واشنتۆن دەکەن بەمەبەستى کۆتایهێنان بە گرژیەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە.

عادل عەبدولمەهدى ئاماژەى بەوەشدا، لە ئەگەرى داخستنى گەرووى هورمز، جێگرەوەى ستراتیژییان هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ گرژبوونى زیاترى پەیوەندییەکانى تاران و واشنتۆن، بەرپرسانى عێراق جەختدەکەنەوە کە نابن بە بەشێک لەو ململانێیە و هەوڵى چارەسەرى گرژییەکان دەدەن.

دوینێش موقتەدا سەدر ڕایگەیاندبوو، تێوەگلانى عێراق لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێتە کۆتایى عێراق.