سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مەلەوانێک لەگەڵ نەهەنگێکدا سەما دەکات

فۆتۆ: 
2019-05-21

2441 جار خوێندراوەتەوە

فۆتۆگرافەرێک دیمەنی نەهەنگێکی زەبەلاحی تۆمارکردووە کە درێژییەکەی ٣٢ مەتر بووە.

لە بابەتێکدا ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە لەلایەن فۆتۆگرافەر تاناکیت سوانیانگیاونەوە لە نزیک کەنارێکی وڵاتی سریلانکا گیراوە.

لە بابەتەکەدا ئەم نەهەنگە بە گەورەترین بوونەوەری سەر زەوی هەژمارکراوە، باسلەوەشکراوە، لە قوڵاییەکانەوە هاتبوو بۆ ئەوەی ماسیی جۆری کریڵ بخوات.

تاناکیتی تەمەن ٣٧ ساڵ باسی لەوە کردووە، مەلەکردن لەگەڵ ئەو نەهەنگە لەناو ئەو ئاوەدا زۆر سەرسامکەر بووە.

بۆ خستنەڕووی قەبارەی ئەو نەهەنگە، تاناکیت وێنەی هاوڕێیەکی خۆی لەگەڵ نەهەنگەکەدا گرتووە، لەوبارەیەشەوە وتی، "هەموو ئەو نەهەنگانەی کە بینیمان گەورە بوون، بەڵام ئەو دانەیە زۆر زەبەلاح بووە و درێژییەکەی زیاتر لە ١٠٠ پێ دەبوو."

لەبارەی گرتنی وێنەکەشەوە ئاماژەی بەوە کرد، "پێویستە خێرابیت لەکاتی چوونە ناو ئاوەکە، بەبێ ئەوەی بیترسێنیت، چونکە ئەگەر وا نەکەیت خێرا بەرەو قوڵایی مەلە دەکات و دیارنامێنێت."

وتیشی، "تەنها ١٠ چرکەت هەیە پێش ئەوەی خێرا بەلاتا بڕاوت و پێویستیی بە هەوڵ و تێکۆشانی جەستەییە."

 

 Image result for Whale I never! Mesmerising moment a diver came face to blowhole with a 100ft leviathan of the deep off the coast of Sri Lanka