سەردێڕ:

نوێترین هەڕەشەى تڕەمپ لە ئێران

ئاڵۆزییەکانى تاران و واشنتۆن
فۆتۆ: 
2019-05-21

15482 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەڕەشەیەکى دیکەى لە ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران هەر شتێک لە دژى بەرژەوەندییەکانى وڵاتەکەى بکات، ئەوا ڕووبەڕووى هێزێکى گەورە دەبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ پێش گەشتکردنى بۆ ویلایەتى پەنسلڤانیا بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، ئێران ڕووبه‌ڕووى هێزێكى گەورە ده‌بێته‌وه، ‌ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدات هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له ‌دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا بكات له ‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

وتیشی، ئێران دوژمنكارییه‌كى توندى به‌رامبه‌ر واشنتن هەیە.

ترەمپ ئاماژەى بەوەش کرد، ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئێران بکات ئەگەر ئەوان ئامادەى هەنگاوێکى لەو شێوەیە بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوى ڕابردووش ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئێرانییەکان بەم نزیکانە ئامادە دەبن و پەیوەندییمان پێوە دەکەن، ئەو قسانەش کە دەکرێت دەربارەی ئەوەی ئەمریکا هەوڵی وتوێژ دەدات لەگەڵ ئێراندا دوورە لە ڕاستییەوە.

ئ.ر