سەردێڕ:

قەتەر مافى پەنابەرێتى بە پێنج چین و توێژ دەدات

فۆتۆ: 
2019-05-21

12344 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتى قەتەر مافى پەنابەرێتى دەدات بە مافپەروەر، پەیامنێر و رۆژنامەنووس، ئەو کەسایەتییانەی کە سەربە پارت و لایەنی ئایینین، نووسەر و لێکۆڵەر لەگەڵ بەرپرسی ئێستا یان پێشوو، بەو مەرجەی ھەڕەشەی لێ کرابێت.

 ئەو بڕیارە کە  لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا لە لایەن تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەرەوە دەرکرابوو، رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە رۆژنامەی فەرمی قەتەردا بڵاوکراوەتەوە.

 بەپێی بڕیارەکە پێنج چین و توێژ دەتوانن داوای مافی پانەبەریی سیاسی لە قەتەر بکەن و ئەوانیش بریتیین لە مافپەروەر، پەیامنێر و رۆژنامەنووس، ئەو کەسایەتییانەی کە سەربە پارت و لایەنی ئایینین، نووسەر و لێکۆڵەر لەگەڵ بەرپرسی ئێستا یان پێشوو، بەڵام بەو مەرجەی ھەڕەشەی لێکرابێت.

 ھەر کەسێک لەو پێنج چین و توێژە مافی پەنابەرایەتى سیاسی لە قەتەر وەربگرێت مانگانە ٨٢٠ دۆلارى پێدەدرێت، لەگەڵ ٢٢٠ دۆلار بۆ ھاوسەر و ھەر منداڵێکی تا ئەو کاتەی کارێکی گونجاو دەدۆزێتەوە.

 ھەر کەسێک لەو چین و توێژە کە مافی پەنابەرایەتی سیاسی لە قەتەر وەردەگرێت جگە لە دامەزراوە ئەمنییەکان دەتوانێت لە ھەموو دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە کار بکات و شوێنی نیشتەجێبوون، بیمەی تەندروستی و خوێندنیشی بۆ دەستەبەر دەکرێت.

ئ.ر