سەردێڕ:

هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا كۆچی دوایی كرد

فۆتۆ: 
2019-05-21

4845 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا دوای‌ ململانێیه‌كی‌ زۆر له‌گه‌ڵ‌ نه‌خۆشی‌، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆچی‌ دوایی كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (٢١ی ئایاری ٢٠١٩) نیاز نوری‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ھونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ھونه‌ره‌ جوانه‌كانی كورد لقی گشتیی سلێمانی، كۆچی‌ دوایی كرد.

هونەرمەند عەلی توانا یەکێکبوو لە چیرۆکنووسە نوێگەرەکانی کورد و لە ساڵانی ١٩٥٩ و ١٩٦٠ و ١٩٦١ پێنج چیرۆکی نووسیوە.

هونەرمەند لە ساڵی ١٩٧٠ دا وەک ئەکتەر دەرکەوت و لەو ماوەیەشدا بەشداریی چەندین شانۆ و درامای کوردیی کردووە.

هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا له‌ ساڵی ١٩٤٣ له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نووسه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبان دروستده‌كه‌ن و، خۆی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌، بەدرێژایی ئەوە ماوەیەش به‌شداریی له‌ چه‌ندین كاری درامایی كردووه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌.

هـ.ع

Image may contain: 2 people, people smiling

Image may contain: 3 people, people sittingImage may contain: 1 person, eyeglasses and closeup