سەردێڕ:

قائیمقامییەتى سلێمانى لە کڕینى جۆرە نوقڵێک هۆشداریی دایە هاوڵاتییان

فۆتۆ: 
2019-05-21

24703 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتى سلێمانى  داواى لە هاوڵاتییان کرد، بەهۆى دەستکاریکردنى ماوەى بەسەرچوونەکەى، نوقڵى (کاندی) نەکڕن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتى سلێمانى ئاماژەى بەوە کردووە، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئەو جۆره‌ نوقڵەدا گرتووە كه ‌‌ناوی كاندی-یه‌ و، له ‌وڵاتی توركیاوه‌ هاورده‌كراوه‌،‌‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستكاریی لیبڵه‌كه‌ی كردووه‌ و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی به‌ له‌زگه‌ درێژكردووەته‌وه.

ڕوونیشیکردووەتەوە، به ‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئه‌و بڕه‌ شیرینییه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و به‌پێی جۆری سه‌رپێچيیه‌كه‌ش خاوه‌نی كۆگاکە‌ رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌

ئەوەش لەکاتێکدایە، فرۆشتنى کاڵا و شمەکى بەسەرچوو لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوامیی هەیە و، ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى لێ کەوتووەتەوە و داوادەکەن چاودێرییەکى وردى بازاڕەکان بکرێت.

ئ.ر

 

وێنەى نوقڵەکە