سەردێڕ:

توێژینەوە.. پێویستە پیاوان لە چ تەمەنێکدا ببن بە باوک؟

فۆتۆ: 
2019-05-21

22502 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی زانکۆی ڕۆتگەر لە نیوجێرسی باشترین تەمەنیان بۆ پیاوان دیاریکردووە کە تێیدا ببن بە باوک.

بەگوێرەی توێژینەوەکە پیاوانیش وەکو ئافرەتان کاتی بایۆلۆجییان هەیە بۆ بوون بە باوک، بەبێ هیچ گرفتێکی تەندروستی لە ژیانی هاوسەری و منداڵەکانیاندا، باشترین تەمەنیش بۆئەوەی پیاوان ببن بە باوک پێش گەیشتنە بە تەمەنی ٣٥ ساڵی.

دوای ٤٠ ساڵ لە لێکۆڵینەوەی بەردەوام دەربارەی ئەو بابەتە، لە کۆتاییدا توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی پیاوان کاتێک دەگەنە تەمەنی سەروو ٤٥ ساڵ، ڕێژەی تۆویان کەم دەبێتەوە، جگە لەوەش ئەگەری هەیە هاوسەرەکانیان لە قۆناغی دووگیانیدا فشاری خوێناین بەرز ببێتەوە، لەگەڵ توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە قۆناغی دووگیانی یان دوای دووگیانی.

ئەو منداڵانەی لە دایک و باوکێکی تەمەن گەورە لەدایکدەبن، لەکاتی لەدایکبووندا یان دووگیانیدا مەترسیی مردنیان لێ دەکرێت، یاخود لەڕووی تەندروستییەوە توانای جەستەییان لاوازە و کێشیان کەمە و گرفتی دڵیان دەبێت، یان توشبوون بە شێرپەنجە لە منداڵ و توشبوون بە نەخۆشیی داون.

زانایان هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن دەگەڕێننەوە، کە لەگەڵ چوونە تەمەندا ئاستی ئەو هۆرمۆنە کەمدەبێتەوە.

گلۆریا باگمان سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و بەڕێوەبەری پەیمانگای تەندروستیی ئافرەتان ڕایگەیاند، هەروەک ئاشکرایە گۆڕانکارییە فسیۆلۆجییەکان لە ئافرەتاندا لە تەمەنی ٣٥ ساڵییەوە دەستپێدەکات، کە ئەگەری هەیە کاریگەریی نەرێنی بکاتە سەر کۆرپەلە و تەندروستیی منداڵەکەی، ئەمە لەکاتێکدا هەندێک لە پیاوان نازانن کە چوونە تەمەن کاریگەریی نەرێنیی لەسەر وەچەخستنەوەی پیاوانیش دەبێت.

بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە و وردبوونەوەی پشکنینەکان دەرکەوتووە، تەمەنی پیاوان ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە دروستکردنی گرفتی تەندروستی بۆ دایکان و کۆرپە.

توێژینەوەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، پیاوانی بەتەمەن بەدەست گرفتی تۆوەوە دەناڵێنن، تەنانەت ئەگەر تەمەنی ژنەکانیان لە ٢٥ ساڵیش کەمتربێت، واتە تا تەمەنی پیاو زیاتر بێت لە هەمان کاتدا تەمەنی ژنەکەی کەمتربێت، مەترسیی وەچەخستنەوە کەمناکاتەوە.

Image result for ‫للرجال فقط.. دراسة تكشف العمر الأنسب للإنجاب!‬‎

ئ.ل