سەردێڕ:

ڤیدیۆ..فەرهاد پیرباڵ رۆژنامەنووسێک لە ماڵەکەی دەردەکات و شەق لە مایکەکەی دەدات

فۆتۆ: 
2019-05-21

44175 جار خوێندراوەتەوە

لە ڤیدۆیەکدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، فەرهاد پیرباڵ نوسەر و رۆشنبیر لە خانمە رۆژنامەنوسێک توڕەدەبێت و پێیدەڵێت، "هەستە بارگەت تێکنێ و بڕۆ''.

لە ڤیدۆکەدا کە کاتی  تۆمارکردنەی لەسەر نەنوسراوە، فەرهاد پیرباڵ نوسەر و رۆشبیر لە خانمە ڕۆژنامەنووسێک توڕەدەبێت و ئاماژە بەوەدەکات، " وەکو ئێوە شێت نیم، هەستە بارگەت تێکنێ و بڕۆ''.

هەروەها فەرهاد پیرباڵ روو لە رۆژنامەنووسەکە دەکات و پێیدەڵێت، "پێش موقابەلەکە تۆ هاوارت دەکرد و دەتوت ئەتوو شێت نیت''.

لە کۆتایشدا لە رۆژنانووسەکە توڕەدەبێت  و شەقێک لە مێزی بەردەمی دەدات و دەڵێت، "فەرموو ئێرە چۆڵ بکە و تەسویرەکە قەپاتبکە''.

فەرهاد پیرباڵ یەکێک بوو لەو کەسانەی کە هەفتەی رابردوو خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید کرد، بەڵام رۆژی یەکشەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کاندید بونی بۆ ئەو پۆستە ڕەتکردەوە.

فەرھاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە،  خاوەنی زیاتر لە ٧٠ کتێب و لێکۆڵینەوەیە لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و سیاسیەتدا ‌.

هـ.ع