سەردێڕ:

شارەزایان: دووربکەونەوە لە ڕۆژوو شکاندن بە ئاوی سارد

فۆتۆ: 
2019-05-20

2927 جار خوێندراوەتەوە

مانگی ڕەمەزان کەوتووەتە ڕۆژە گەرمەکانەوە، کە زۆرکەس پێیوایە شکاندنی ڕۆژوو بە ئاوی سارد هەستی تینوێتی کەمتر دەکاتەوە و، لەشی فێنک دەکاتەوە.

شارەزایانی بواری خۆراک ئەو بیرۆکەیە بە هەڵە دادەنێن و ئاشکرایدەکەن، ڕۆژوو شکاندن بە ئاوی سارد و خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ، زیانی تەندروستیی زۆری لێ دەکەوێتەوە لەوانەش:

هۆکارە بۆ ئاوسانی گەدە و کرداری هەرسکردنی خۆراک خاودەکاتەوە، جەستە بە باشی ماددە خۆراکییەکان نامژێت.

زۆرکات مەترسیی هەوکردنی قوڕگی لێ دەکەوێتەوە.

خواردنەوەی ئاوی سارد لەگەڵ ژەمەکاندا هاوسەنگیی لەش بۆ وەرگرتنی خۆراک تێکدەدات.

کاریگەریی نەرێنی لەسەر پلەی گەرمیی لەش دەبێت، بە جۆرێک خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ جەستە ناچاردەکات وزەی زیاتر بسوتێنێت و، هەوڵی بەدەستهێنانەوەی وزەکە بداتەوە، کە ئەمەش زیان بە جەستە دەگەیەنێت و تووشی ماندوێتی و بێهێزیی دەکات.

Image result for bad cold water for ramadan