سەردێڕ:

٦٥ پەرلەمانتاری عێراق داوای گواستنەوەی دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید دەکەن بۆ بەغدا

فۆتۆ: 
2019-05-20

8033 جار خوێندراوەتەوە

٦٥ پەرلەمانتارى عێراق لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراق داوادەکەن دۆسیەى دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید لە دادگاکانى هەرێمەوە بگوازرێتەوە بۆ دادگاکانى عێراق.

  لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠ی ئایاری ٢٠١٩) ٦٥ پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاجیاکانی ناو پەرلەمانی عێراق، داوایان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کردووە، ئەو داوایەی کە لەسەر شاسوار عەبدولواحید و ژمارەیەک لە ئەندامانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمار کراوە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستاننەوە بگوێزرێتەوە بۆ دادگاکانی بەغدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو ٦٥ پەرلەمانتارە هۆکاری داواکردنی دۆسیەکەیان بۆ ژێر دەستی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، حکومەتی هەریمی کوردستان لەسەر بنەمای سیاسی نەک یاسایی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ڕاگەیەندراویکدا ئەمڕۆ دووشەممە ( ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩) هاوپەیمانی ئیسلاح لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کەیسی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، داوایکردووە ڕێزی تەواو بگیرێت لە ڕێوشوێنەکانی دادگەریی و دادپەروەریی و نەزاهەت لە کەیسی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی .

ع.م