سەردێڕ:

ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ئەوروپی درێژكرایەوە

 تا ١٥ی حوزەیران
فۆتۆ: 
2019-05-20

8841 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم وادەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا‌ و ئۆتۆمبێلی بیانیی تا ١٥ی حوزەیران درێژكردەوە و، ڕێنمایی نوێ لەسەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بیانی ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم وادەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا ‌و بیانی، کە تا ٤ى حوزەیران بوو، بۆ ١٥ى حوزەیران درێژکردووەتەوە.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆ، بەرواری هێنانە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی بیانی بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی یاسایی لە دەروازە سنورییەكانەوە، لە ١ى ئایارى ٢٠١٧ بۆ ١ى ئایارى ٢٠١٨ درێژ كراوەتەوە، واتە هەر ئۆتۆمبێلێك لە دوای ئەو بەروارەوە بهێنرێتە هەرێمی كوردستان تۆمار ناكرێت.

هاوکات، ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا لە مۆدێلی ١٩٩٤ تا ٢٠١٠  تۆماردەكرێت ‌و ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی بیانییش لە مۆدێلی ١٩٩٤ تا ٢٠١٦ تۆماردەكرێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە، دوا وادە بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا‌ و بیانی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ ١٥ى حوزەیرانى ٢٠١٩ دەبێت.

ب.ب