سەردێڕ:

باشترین وێنەکانی هەفتە بڵاوکرانەوە

فۆتۆ: 
2019-05-20

2971 جار خوێندراوەتەوە

 ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی کۆمەڵێك لە باشترین وێنەکانی هەفتەی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن فۆتۆگرافەرە جیهانییەکانەوە گیراون.

Kate Miller-Heidke of Australia on stage

کەیت مایلەر هادیک ی ئوستوراڵی، لەکاتی نمایشی قۆناغی نیوەی کۆتایی شەست و چوارەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی پێشبرکێی یورۆڤیژن Eurovision Song  لە تەلئەبیب – ئیسرایل

 Women throw earthen pitchers onto the ground

ژنانی ئەحمەد ئابادی هیندستان، لە خۆپیشاندان و ناڕازییەکان دەربارەی کەمی ئاوی خواردنەوە ،گۆزە گڵینەکانیان بەرامبەر بینای شارەوانی شکاند.

Triplet sisters Natalia, Irina and Tatiana Mironenko

خوشکانی سیانە ، ناتالیا ، ئیرینا و تاتیانا ،لەکاتی ڕاهێنانەکان و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکا ن، هەرسێکیان ١٩ سال تەمەنیانە و دەیانەوێت دوای تەواوکردنی خوێندن پەیوەندی بکەن بە کۆمپانیای دەوڵەت بۆ سەمای ئەکادیمی لە کراسنایارکس لە هەرێمی سیبریا.

 

Sudanese protesters

ناڕەزاییەکانی مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ لە سودان ، کە داوای پێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنی دەکەن، لەبەردەم دەزگای فەرماندەیی خەرتومی پایتەخت.

A gardener trims an arch of flowers

پیاوێک لە کاتی لێکردنەوەی گوڵ دا لە نەخۆشخانەی ڕۆیالی چێلسی لە لەندەن لە ڕێوڕەسمی نمایشی گوڵەکان دا.

People plant rice in North Korea

بەشداری خەڵکی لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی برنج ناشتن لە شاری نامفۆ – کۆریای باکور،  ئەم ڤێستیڤاڵە ساڵانە لە ١٢ی ئایار دا بەڕێوەدەچێت، کە ساڵڕۆژی برنج ناشتنی کیم جۆنگ ئیلی سەرکردەی پێشووی کۆریایە لە ساڵی ١٩٧١ لەهەمان ناوچە.

Photocall for the film Rocketman in Cannes

تاران ئەگرتۆن لە ڕۆڵی ئیڵتۆن جۆنی هونەرمەندی بەریتانی لە فیلمی "رۆکێت مان" بەشداری کردووە، ئەوەی لە تەنیشت ئەم هونەرمەندە وەستاوە گۆرانیبێژێکە لە فیستیڤاڵی کان.

Double amputee dog Cora Rose

سەگێک کە هەردوو پێی پێشەوەی خۆی لەدەست داوە، لەپێشکەشکردنی پرۆگرامێکدا لە کالیفۆرنیا کە بۆ زیندانیان دروستکراوە بەشداریکردوە و لەسەر هەردووپێی دواوەی وەستاوە .

People take pictures of a rally car

هەواداران لەکاتی وێنەگرتنی پێشبڕکێکار لارینزا برتیلیای ئیتاڵی ،لە پێشبركێی جیهانی ئۆتۆمبێل  لە وڵاتی شیلی.