سەردێڕ:

خواردنەوەی کامیان سوودی زیاترە ئاوی سارد یان گەرم؟

فۆتۆ: 
2019-05-20

37688 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیدا خەڵکی زیاتر ئارەزووی خواردنەوەی ئاوی سارد دەکەن، بەڵام هەمیشە ئەو پرسیارە لە مێشکماندا دروستدەبێت کە ئایا خواردنەوەی ئاوی سارد یاخود گەرم کامیان سوودی هەیە؟

یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی مرۆڤ لە ژیاندا ئاوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەشی مرۆڤ ٧٠%ی لە ئاو پێکدێت، هەربۆیە پێویستە ڕۆژانە کەسێکی ئاسایی زیاتر لە هەشت پەرداخ ئاو بخواتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بۆڵد سکای خواردنەوەی ئاوی گەرم سوودی بۆ تەندروستیی جەستە هەیە، دیارترین سوودیشی ئەوەیە یارمەتیی کرداری هەرس دەدات و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا هەندێک لە زانایان پێیانوایە خواردنەوەی ئاوی سارد پلەی گەرمیی لەش دادەبەزێنێت و هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی کێشی لەش.

ماڵپەڕەکە بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەی زانایانی بواری تەندروستی، سوود و زیانەکانی ئاوی سارد و گەرمی خستووەتەڕوو.

Image result for taza de agua caliente

سوودی ئاوی گەرم:

ئازار کەمدەکاتەوە، دڵەڕاوکێ ناهێڵێت، ئارامی بە جەستە و مێشک دەدات، دژی هەوکردندی قوڕگە و لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت، سوڕی خوێن چالاک دەکات، ژەهر لە جەستە دەکاتە دەرەوە و هەوکردنی جیوبەکان ناهێڵێت.

زیانەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم:

لە هەندێک کاتدا پلەی گەرمیی لەش بەرز دەکاتەوە، ئاستی بیرەوەری و تەرکیز لاواز دەکات، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر نووستن دەبێت، نابێت لە دوای وەرزشکردن بخورێتەوە.

سوودی ئاوی سارد:

پلەی گەرمیی لەش دادەبەزێنێت، پارێزگاری لە لەش دەکات لە زیانەکانی تیشکی خۆر، کێشی لەش دادەبەزێنێت، لەدوای وەرزشکردن بخورێتەوە سوودەکەی زیاترە.

زیانەکانی:

تێکچوونی سوڕی خوێن، خاوکردنەوەی کرداری هەرس، زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنێت، مەترسیی هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەکان زیاتر دەکات.

بەگوێرەی پزیشکان، هەریەکە لە ئاوی سارد و گەرم سوود و زیانی خۆی هەیە، هەربۆیە ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن زیادەڕەوی نەکەن لە خواردنەوەی هەردوو جۆری ئاوەکە، بەپێی بارودۆخی جەستە جۆری ئاوەکە بخۆنەوە، باشتریشە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن تا بزانن چ جۆرە ئاوێک بەسوودە بۆ جەستە و تەندروستییان.

لكل من الماء البارد والدافئ فوائده ومخاطره

ئ.ل