سەردێڕ:

بەرگرى شارستانى کەرکوک: لە یەک ڕۆژدا ٢١ ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە هەبووە

فۆتۆ: 
2019-05-20

1958 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

وتەبێژى بەرگرى شارستانى کەرکوک ئاشکرایکرد، لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ٣١ ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە لە سنورى پارێزگاى کەرکوک ڕوویداوە کە ١٠ حاڵەتیان لە ئەمڕۆدا و ٢١ حاڵەتیان لە دوێنێدا بووە.

قەیس عەبدولڕەزاق بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، ئاگرەکان تەنها تایبەت نییە بەو ناوچانەى جوتیارانى کوردى تێدایە، بەڵکو سەرجەم قەزا و ناحیەکانى شارى کەرکوکى گرتووەتەوە و گەورەترین ئاگریش لە قەزاى ڕیاز بووە.

لە بارەى زیانەکانەوە ئاماژەى بەوەکرد، زۆربەى ئاگرکەوتنەوەکان لە پوش و پاوانە، تەنها نزیکەى چوار دۆنم زەوى گەنم و جۆ سوتاون.

وتەبێژى بەرگرى شارستانى کەرکوک بەشێک لە هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەى بۆ زۆری باران بارینى ئەمساڵ گەڕاندەوە کە بەهۆیەوە گژوگیایەکى زۆر لە زەوییەکاندا هەن.

ئ.ر