سەردێڕ:

تڕەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات

ئاڵۆزییەکانى تاران و واشنتۆن
فۆتۆ: 
2019-05-19

56574 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران شەڕى بووێت بە فەرمى کۆتایی پێدەهێنن.

دۆناڵد تڕەمپ لە تویتێکیدا لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەگەر ئێران شەڕى بووێت بەشێوەیەکى فەرمى کۆتایی پێدەهێنین."

هاوکات بە دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەش دەڵێت،" هەرگیز جارێکى دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن."

ئەو هەڕەشەیە دواى ئەوە دێت کە هەر ئەمشەو سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە گولە کاتیۆشایەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لە بارەیەوە نازانرێت.

پێشتریش وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی گەیشتووەتە لوتکەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمندا.

ئ.ر