سەردێڕ:

لیستی ئەو خواردنانەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن

فۆتۆ: 
2019-05-19

46657 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تایبەتمەندی و جۆری پێکهاتەکەیانەوە و زیادەڕۆییکردن لە خواردنیان هەندێک جۆری خواردن هەن کە ئەگری هەیە ناڕاستەوخۆ ببێتە هۆی تووشبوون بەشێرپەنجە.

ماڵپەڕی داکتەر هێڵس بە پشتبەستن بە سەرچاوە تەندروستییەکان و توێژینەوەکانی پێشوو، لە بابەتێکی تەندروستییدا ئاماژەی بە دیارترین ئەو خواردنانە کردووە کە ئەگەری هەیە ببنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.

ڕۆنی هایدرۆجینکراو (زەیت)

ڕۆنە هایدرۆجینکراوەکان بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو خواردنەکاندا هەن، بەتایبەت لە خواردنە ئامادەکراوەکانی ماڵەوە، خواردنە خێراکان (فاست فود) و سوورەوەکراوەکان. ئەم ڕۆنانە لە کۆندا ڕۆنی ڕووەکی بوون پاشان گۆڕان بۆ ڕۆنی بە چەوری دەوڵەمەند، بۆیە ئەم ڕۆنانە ئەگەری هەیە ببنە سەرچاوەی سەرەکی بۆ توشبوون بە زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجە.

گەنمەشامی

جگە لەوەی گەنمەشامی لە ئامادەکردنی ڕۆنە هایدرۆجینکراوەکاندا بەکاردێت، ئامادەکردنی گەنمەشامی لە مایکرۆوەیڤدا هۆکارە بۆ شێرپەنجە، وەکو شێرپەنجەی سییەکان، تەنانەت ئەو پلاستیکانەی کە گەنمەشامیەکەی تێدا دروست دەکرێت ترسناکە.

گۆشتە ئامادەکراوەکان

گۆشتە ئامادەکراوەکان پڕن لە مادەی زیانبەخش بەهۆی بوونی ئەو مادە نیتراتەی بۆ پاراستنی گۆشتەکە بەکاردێت.

خواردنە خێراکان

خواردنە خێراکان و ئەو گۆشتەی تێیدا بەکاردێت بەهۆی بوونی فۆسفاتی سۆدیۆم کە بە کوشندە ناسراوە، هۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، ساڵانە ٣٤٠٠٠ کەس بەهۆی گۆشتە ئامادەکراوەکانەوە دەمرن.

ئاردی سپی

ئاردی سپی بەنزیکەیی تەنها شەکرە، ئاردی سپی سوودەکانی گەنمەکە لادەبات و لە کۆتایدا مادەیەکی نەناسراو دەمێنێتەوە کە پێی دەڵێن ئاردی سپی، خواردنی لەفەیەک بە ئاردی سپی واتە خواردنی شەربەتی ئارد.

گۆشتی سوور

گۆشتی سوور زیاتر دەبرژێنرێت و سووردەکرێتەوە و کۆمەڵێك پاودەر و خوێی پێوەدەکرێت، هەندێکجار ماددەی پارێزەری بۆ زیاد دەکرێت (لە چێشتخانەکاندا)، ئەوە سەلمێنراوە کە دەبێتە هۆی لەناو بردنی کۆڵۆن و توشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی گۆشتی زۆر دەخۆن و سەوزە کەمتر، چونکە سەوزەکان بەوەناسراون کە  لەگەڵ شێرپەنجەدا دەجەنگن.

خواردنەوە گازییەکان و بەتایبەت ئەوانەی بۆ رێجیم دروستکراون

لەوانەیە تۆ هەوڵ بدەیت ئەم خواردنەوانە بەکاربهێنیت بەبیانوی کەمی کالۆری تیایاندا، بەڵام خواردنەوەکانی دروستکراو بۆ ڕێجیم هیچیان کەمتر نییە لە خواردنەوە گازیەکانی تر، ئەم  مادە شیرینانە بە ئاسپرتەیم ناسراون پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە شێرپەنجەی مێشک و لوکیمیا و جۆرەکانی تری شێرپەنجە.

شەکر و شیرینییەکان

شەکر ترسناکە، ئەمە پەیوەندیی نییە بەو گلوکۆزەی کە لە میوەکاندا هەیە، ئێمە باسی شەکری سپی ئامادەکراو دەکەین، شێرپەنجە حەزی لە شەکرە و خانە شێرپەنجەییەکان خواردنی خۆیان لە شەکرەوە وەردەگرن، کاتێک ئەم شەکرە جارێکی تر بەکاردەهێنرێتەوە لە دروستکردنی شیرینیەکاندا ترسناکی شێرپەنجە زیاتر دەکات.

 هەموو خۆراکە ئامادەکراوەکانی ڕێجیم ( داێت)

ئاسپرتەیم کە پێشتر باسکرا ئەو مادە شیرینەیە کە لە دروستکردنی شیرینییەکاندا بە بیانوی بوونی کالۆری کەم بەکاردێت، دەبێت لەبری ئەمانە میوەی سروشتی بخورێت و بۆ ئەوەی ماددە شیریینیە سروشتیەکانمان دەستبکەوێت.

ماسی کێڵگە ( حەوز)

ماسی کێڵگە ( حەوز) پڕە لە ماددەکانی ئەنتیبایۆتیک و دەرمانی دژە بەکتریا و دژە مێروو و ماددە کیماییەکانی تر، خواردنی ماسی ڕاوکراوی ڕووبار و دەریاکان زۆر سوود بە لەش دەگەیەنن، بەڵام زیادکردنی ماددە پارێزەرەکان و ماددە کیمیایەکانی تر هیچ سوودێک لە ماسییەکاندا ناهێڵن.

خواردنە لە قوتوکراوەکان

ترسناکترین مادە لەمانەدا بریتی یە لە BPA، ئەو ماددە کیمیاییە بەکاردێت لە دروستکردنی قوتو و پلاستیکەکاندا، پەیوەندی پتەویان هەیە بە شێرپەنجەوە و بەتایبەت شێرپەنجەی سنگ، کۆمپانیا و کارگەکان ئەمە ڕەتدەکەنەوە، بەڵام ئەمە بەڵگەی توێژینەوەکانە، کەواتە بە دڵی خۆت بڕوا بە پارە پەیداکەرەکان دەکەیت یاخود توێژینەوەی ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان.

کحول

پێشتر تەنها ئاماژە بەوەکراوە کە خواردنەوەی کحول زیانی هەیە، بەڵام ئەوە ڕانەگەیەندراوە کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە، توێژینەوە نوێیەکان ئەم ڕاستیەیان سەلماندوە کحول و شێرپەنجە پەیوەندیان پێکەوە هەیە، لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ٣.٥ % ڕێژەی مردن بەهۆی خواردنەوەی کحولەوەیە.

چپسی پەتاتە

ئەکریڵماید ئەو ماددە کیمیاییەی کە  لە دوکەڵی جگەرە و ماددە چەسپێنەرەکانی وەک چەسپ و زەمق و پلاستەر و چپسی پەتاتەدا هەیە.

خواردنە سوتاو و زیاد برژاوەکان

بەشە زیادبرژاو و ڕەشبووەکانی گۆشت و مریشک لەوانەیە خۆشترین بەش بێت بەلای زۆر کەسەوە، بەڵام ئەمە ژەهرە.

سەوزە و میوە نا ئۆرگانییەکان ( ناسروشتییەکان و دروستکراوی خانوی پلاستیکی)

سەوزە و میوەکان بەوە ناسراون کە دژی شێرپەنجە دەجەنگن، بەڵام ئەم جۆرەیان نا، ئەمانە بەهۆی ماددە کیمیاییەکانەوە گەشەدەکەن و دوورن لە تیشکی هەتاو.

خواردنە سوێرکراوەکان

هەموو خواردنە سوێرکراوەکان ترسناکن و دەبنە هۆی شێرپەنجەی گەدە، ئەم توێژینەوەیە لەو شوێنانەدا سەلمێنرا کە ڕێژەی شێرپەنجە زیادی کردووە کە سەوزە سروشتیەکانی تێدا کەم بووە.