سەردێڕ:

ڤیدیۆى هێرشکردنە سەر ئارنۆڵد ئەستێرەى بەناوبانگى هۆلیود

فۆتۆ: 
2019-05-19

40973 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى گرتە ڤیدیۆیەک هونەرمەند و ئەستێرەى بەناوبانگى هۆلیود ئارنۆڵد شوارزنیگەر لەکاتى بەشداریکردنى لە پێشبڕکێیەکدا هێرشیکراوەتەسەر.

ماڵپەڕى سکاى نیوز بڵاویکردوەتەوە، ئارنۆڵد ناوبژیوان بووە لە پێشبڕکێى " ئارنۆڵدکلاسیک ئەفریقا" لە شارى جۆهانسبێرگ لە وڵاتى ئەفریقاى باشور و لەوکاتەدا یەکێک لە بەشداربوان وێنەیەکى سێڵفى لەگەڵدا گرتوە و کەسێکیش لە پشتەوە لێیداوە خستویەتى بە زەویدا.

ماڵپەڕەکە نوسیویەتى، بەپێى گرتەڤیدیۆیەک هێرشبەرەکە بە فرسەتى زانیوە لەوکاتەدا ئارنۆڵد خەریکى سێڵفى گرتن بووە لەگەڵ بەشداربواندا، لە دواوە زۆر بەبەهێزى شەقێکى لە ئاڕنۆڵد داوە خستویەتیە سەر زەوى.

بەپێى گرتەڤیدیۆکە، دەستبەجێ پاسەوانەکانى ئاڕنۆڵد کەسى هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە و ڕونیش نەبوەتەوە کە ناسنامەى هێرشبەرەکە چیە و هۆکارى هێرشکردنەکەى چى بووە.

ئەو ئەستێرەیەى هۆلیود کە تەمەنى ٧١ ساڵە و حاکمى پێشووى ولایەتى کالیفۆرنیابووە، دواى بینینى گرتە ڤیدیۆکە تویتێکى لە تویتەر نوسیوە و سوپاسى هەموانى کردوە بۆ گرنگیپێدانى، و دەشڵێت هیچ شتێک نیە ببێتە مایەى نیگەرانى و ئەوەى ڕوویداوە بەهۆى قەرەباڵغى بووە لە شوێنەکە و شتێکى ئاساییە و چەندین جار شتى لەو جۆرە ڕووبەڕووى بۆتەوە.

ئاڕنۆڵد ئاماژەى بەوەشکردوە، وەک خەڵک گرتە ڤیدیۆکەى بینیوە کە چۆن لێدراوە لەدواوە و زۆر  خۆشحاڵە و  پێشى سەیربووە کە ئەو گەنجەى سناپچاتى کردوە لەو کاتەدا بەردەوام بووە لە وێنەگرتنى.

ب.ب