سەردێڕ:

خانەقین.. ​ئاگر لە زەوى و زارى گەنمى جوتیارانى دوو گوند بەردرا

فۆتۆ: 
2019-05-16

2304 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، خانەقین، گەرمیان حەمەى پور

لە دوو گوندى ڕۆژئاواى خانەقین لەلایەن دوو کەسى نەناسراوەوە ئاگر لە زەوى و زارى گەنمى جوتیاران بەردراوە و تائێستاش کۆنتڕۆڵنەکراوە.

هاوڵاتییەکى گوندى یوسف بەگ بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، ئاگرەکە لە گوندى یوسف بەگ و وموبارەک لە ڕۆژئاواى خانەقین بەردراوەتە زەوى و زارى گەنمى جوتیارانى ئەو دوو گوندە و تائێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە و سوپاى عێراقیش لەشوێنى خۆیاندا تەقە دەکەن.

لەبارەى زیانەکانیشەوە ئاماژەى بەوەکرد، تا ئێستا ۱۰ دۆنم کشتوکاڵی گەنم و جۆ سوتاوە و گومان دەکرێت ئەو دوو کەسەى ئاگرەکەیان بەرداوەتە ئەو زەوى و زارانە، سەر بە داعش بن بەوپێیەى ناوبەناو چەکدارانى داعش لەوسنورە بەشەو هێرش دەکەن.

ڕوونیشیکردەوە، بەهۆى زۆرى ئاگرەکەوە، تائیستا بەردەوامە و کۆنتڕۆڵنەکراوە و هیچ تیمێکى ئاگرکوژێنەوە نەگەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە.

ئ.ر