سەردێڕ:

هەولێر.. ئاگر لە یەکێک لە شووقەکانی ناز سیتی کەوتووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-16

7234 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، محەمەد عامر

ئاگر لە یەکێک لە شووقەکانی ناز سیتی لە هەولێر کەوتووەتەوە و پاش ٤٥ خولەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

عەمید شوان بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ھەولێر ڕایگەیاند، توانیویانە لە ماوەى ٤٥ خولەکدا  ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەنەوە و هۆکارەکەشى شۆرتى کارەبا بووە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

وتیشی، تەنها پۆلیسێک بەهۆى کاریگەرى ئاگرەکەوە بێهۆش کەوتووە و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە و چەند کەلوپەلێکى ناو خانووەکەش سوتاون.

هاوکات پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ئاماژەى بەوەکرد، بەشێک لەپەرلەمانتارانى کوردستان لە ناو ئەو شوقانەدا دەمێننەوە، بەڵام ئاگرەکە دوور بووە لە شوێنى نیشتەجێبوونى ئەو پەرلەمانتارانە.