سەردێڕ:

​ سروە عەبدولواحید: ئێمە دەزانین یەکێتی هێزێکی عەنتەرە پێویست ناکات بە هێز بمانترسێنێت

فۆتۆ: 
2019-05-16

8953 جار خوێندراوەتەوە

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری پێشوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەزانن یەکێتی هێزێکی عەنتەرە پێویست ناکات بە هێز بیانترسێنێت.

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری پێشوو لە پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداری تاوتوێیی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، یەکێتى شاسوار عەبدولواحیدی کردووەتە ئامانج و دۆسییەکەى کردووە بە بابەتێکی سیاسی.

وتیشی ، "یەکێتى ناتوانێت بەرگری لە فەرمانبەرەکانی خۆی بکات لە سەرۆکایەتی هەرێم کە دەگوازرێنەوە بەڵام دێت لە سلێمانی عەنتەری بە سەر خەڵکەوە دەکات".

ناو براو  وتیشی، ئەم کارانەی یەکێتى وای لێ دەکات زیاتر خەڵک گومانی لێبکات و چونکە ناتوانێت لەگەڵ پارتی هیچ هەڵوێستێکی هەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دوای ئامادەبوونی لەبەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکرا .