سەردێڕ:

پەیامێکی ڤیدیۆیی شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنی بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-05-16

19395 جار خوێندراوەتەوە

پەیامێکی ڤیدیۆیی شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنی بڵاوکرایەوە و تێدا دەڵێت، "یەکێتى ئەم فشارانە بۆ ئەوە دەکات دەستبەرداری پرەنسیپەکانیان ببن".

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە پەیامێکیدا کە پێش دەستگیرکردنى تۆماریکردووە ئاماژەی بەوەکردووە، "یەکێتى لە ڕێگەى بەکارهێنانى فشارێکى زۆرەوە کار بۆ ئەوە دەکات کە خۆی و کەسانى دیکەى ناو نەوەى نوێ ناچار بەوە بکات کە تەسلیمی ئەو دەسەڵاتە بن و واز لە پرەنسیپەکانیان بهێنن".

باس لەوەش دەکات، "دەسەڵات نیەتى خراپترى بەرامبەر ئەوان هەیە، بۆیە ئیتر کاتى ئەوە هاتووە کە هاوڵاتیان پشتیوانى حەق بن و دژى ئەو زوڵمەى دەسەڵات بوەستنەوە، دەشڵێت، دڵنیام هاوڵاتیان لەبەرامبەر ئەم کارانەى دەسەڵاتدا بێدەنگ نابن و هەڵوێستیان دەبێت".

ئەمەش پەیامە ڤیدیۆییەکەی سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێیە:ـ