سەردێڕ:

لە سەرچاوەیەکى نادیارەوە تەشویش خرایەسەر پەخشى ئێن ئاڕ تى

فۆتۆ: 
2019-05-16

2462 جار خوێندراوەتەوە

لە ئیستادا لەسەرچاوەیەکى نادیارەوە تەشویش خرایەسەر پەخشى ئێن ئاڕ تى.

 ئێوارەی ئەمڕۆ چەندجارێک لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە تەشویش خرایەسەر پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و بەشێوەی پچر پچڕ بەردەوام بوو.

تەشویش خستەسەر پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە کاتێکدایە، بڕیارە لە گەشتی فراوانی هەواڵەکانی ئەمشەوی ئێن ئاڕ تیدا، پەیامێکى بڵاونەکراوەى شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنى پەخشبکرێت.

لە کاتی بوونی تەشویشدا، بینەرانی ئێن ئاڕ تی دەتوانن لە ڕێگەی پەخشی یوتیوبەوە بینەری کەناڵەکەبن.