سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید: دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید نایاساییە

فۆتۆ: 
2019-05-16

6184 جار خوێندراوەتەوە

سروە عەبدولواحید ڕایگەیاند، شاسوارعەبدولواحید خۆى چووەتە بەردەم دادوەر، لەبەرئەوەى دڵنیایە هیچى لەسەر نییە.

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتارى پێشووى عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ دەرچوونى بڕیارى دەستگیرکردن، شاسوارعەبدولواحید خۆى چووەتە بەردەم دادوەر، لەبەرئەوەى دڵنیایە هیچى لەسەر نییە و بێبەرییە لەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى کراوە.

وتیشى، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕووبەڕووى زوڵم و زۆرى بنەماڵەى تاڵەبانى بووەتەوە و ناشترسێت و بەپێى یاسا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

دواى بڕیاری دەستگیرکردنەکەی، ئەمڕۆ ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ چووە بەردەم دادوەر و دواتر دەستبەسەرکرا.

لە پەیامێکیشدا پێش ئەوەى بچێتە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، ئەوەی ئەوان و هاوڕێکانیان دەیچێژن باجی هەڵوێستەکانیانە نەک هەڵەکردن.

ب.ب