سەردێڕ:

عێراق: پلانمان بۆ حاڵەتى ڕاگرتنى هاوردەکردنى غازى ئێرانى داناوە

فۆتۆ: 
2019-05-16

1532 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، پلانیان بۆ حاڵەتى ڕاگرتنى هاوردەکردنى غازى ئێرانى داناوە.

سامر غەزبان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، وەزارەتەکەى هەموو ڕێوشوێن و پلانەکانى گرتووەتەبەر لەکاتى ڕاگرتنى هاوردەکردنى غازى ئێرانى بەهۆى ئاڵۆزییەکانى ئەمریکا و ئێرانەوە.

وتیشى، لە پلانى وەزارەتى نەوتدایە بۆرییەکى نوێى گواستنەوەى نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا بە تەنیشت بۆرییە کۆنەکەوە ڕابکێشن و، لایەنى تورکیاش ڕەزامەندیی دەربڕیوە بۆ زیادکردنى ڕێژەى هەناردەکردنى نەوت.

ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژى چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى تورکیاى کرد و ڕاکێشانی هێڵی ئاسن لە نێوان هەردوولا وڵات و کردنەوەی دەروازەی بازرگانیی نوێی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ کردووە.

ب.ب