سەردێڕ:

ئامێدی.. بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی میتی تورکیدا تەقییەوە

فۆتۆ: 
2019-05-16

8170 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، دهۆک، نیهاد ئۆرەماری

لە سنورى ناحیەى سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی بۆمبێک بە کاروانێکى میتى تورکیا تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنچ ئەندامی میتی تورکیا بریندارن.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی بۆمبێکی چێندراو لە سنوری ناحیەی سەرسنگ بە دوو پاسی ئەندامانی میتی تورکیادا تەقیوەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج سەرباز بریندارن.

ڕوونیشیکردەوە، بۆمبە چیندراوەکان لە لێواری رێگاکەدا دانرابوون و بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکاندا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی میتی تورکیا ویستویانە لە ئامێدیەوە بۆ شاری دهۆک بچن و نزیکەی ٤٠ ئەندامی میتی تێدابووە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەی دهۆک بەڕێکراون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەندامانەی میتی تورکیا بەمەبەستی ئاڵوگۆر بەرەو دهۆک دەچوون کە هەر شەش مانگ جارێک ئاڵوگۆڕ ئەندامانی میت دەکرێت.

نوێدەکرێتەوە..