سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چووە بەردەم دادوەر

دوای فەرمانی دەستگیرکردنی
فۆتۆ: 
2019-05-16

6429 جار خوێندراوەتەوە

دواى بڕیاری دەستگیرکردنەکەی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ چووەتە بەردەم دادوەر.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى وتى، لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە دادگاى سلێمانیە و لەلایەن دادوەرەوە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و پارێزەرەکەشى لەگەڵدایە.

لە پەیامێکیشدا پێش ئەوەى بچێتە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، ئەوەی ئەوان و هاوڕێکانیان دەیچێژن باجی هەڵوێستەکانیانە نەک هەڵە.

باسی لەوەشکردووە، زۆرێک هەن هەڵەی گەورە و تاوانی گەورەیان کردووە، بەڵام ئازادانە دەسوڕێنەوە لەم وڵاتەدا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید هەموو لایەکی دڵنیاکردووەتەوە کە لە جاران بەهێزتر دەبن و کۆڵ نادەن، ئەوەی ئەوان بیری لێ دەکەنەوە چەند ساڵێکی ترە، نەک ئەم وێستگە کاتییە بچوکانەی ئێستا، وەک خۆی دەڵێت ئەمانە تێدەپەڕێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ مێژوو و بۆ داهاتوو، راستی و خاوەن هەڵوێستییە.