سەردێڕ:

توێژینەوە.. بەهۆی پاشماوە پلاستیکیەکان ساڵانە ملیۆنێک کەس گیان لەدەستدەدەن

فۆتۆ: 
2019-05-16

1366 جار خوێندراوەتەوە

لە هەموو ٣٠ چرکەیەکدا کەسێک گیان لەدەستدەدات (ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک کەس) بەهۆی بوونی پاشماوە پلاستیکیەکان لە وڵاتانی تازەگەشەسەندوودا.

ماڵپەڕی سکای نیوز ڕاپۆرتی ژمارەیەک ناوەندی توێژینەوەی بڵاوکردووەتەوە، بەگوێرەی راپۆرتەکە ئەو نەخۆشیانەی توشی مرۆڤ دەبن  بە ھۆکاری نزیکبوون لە پاشماوە پلاستیکیەکان ساڵانە دەبێتەھۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ملیۆنێک کەس، لە ناو ئەو نەخۆشیانەش توشبوون بە شێرپەنجە و مەلاریا بوونی ھەیە.

توێژەران داوایان لە کۆمپانیاکانی (کۆکاکۆلا، پێپسی و نێستلی) کردووە، کە رێژەی بەکارھێنانی پلاستیک کە ھەناردەی وڵاتانی تازەگەشەسەندووی دەکەن تا ساڵی ٢٠٢٥ بۆ نیوەی رێژەی ئێستای کەمبکەنەوە.

رۆس ڤالیریۆ یەکێک لە توێژەران باسی لەوەکردووە، " ناکرێت خاوەنی ئەو کۆمپانیایانە بێ ھەڵوێست بن بەرامبەر لەدەستدانی ئەو ھەموو توانا مرۆییە بەھۆی بەکارھێنانی پلاستیک تەنھا بۆ یەکجار، نابێت لەوە زیاتر کات بەفیڕۆ بدەین".

توێژینەوەکە بەھاوبەشی نێوان ئاژانسی فریاکەوتن و گەشەپێدان و پەیمانگای بەریتانی بۆ توێژینەوەی گەشەپێدان و "WasteAid" و"Fauna & Flora International" کراوە.

ھەروەھا دەیڤد ئەتینبۆرۆ، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای" FFI" ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەوەیە یەکەم راپۆرتە کە بە روونی کاریگەری پاشماوە پلاستیکیەکان نەک تەنھا لەسەر ژیانی وشکانی، بەڵکو کاریگەری لەسەر کەسانی ھەژار لەسەرانسەری جیھاندا رووندەکاتەوە".

ھـ.ع