سەردێڕ:

فەڕەنسا.. لێکۆڵینەوە لە دۆسيیەى تیرۆرکردنى سێ ژنە چالاکی کورد دەستیپێکردەوە

فۆتۆ: 
2019-05-16

3955 جار خوێندراوەتەوە

دادگاى فەرەنسا جارێکى تر لێکۆڵینەوە لە دۆسيیەى تیرۆرکردنى سێ ژنە چالاکی کورد دەکات کە ساڵى ٢٠١٣ لە پاریس کوژران.

پارێزه‌ر ژان لویی مالتره ‌به ‌فورات نیوزى ڕاگەیاندووە، ده‌زگا‌ی دادوه‌ری ڕازیبووە لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا بكات و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وەى بۆ ‌كراوه‌ته‌وه‌.

‌ئاماژەى بەوەشکرد، لەمڕۆوە لێكۆڵینه‌وه‌کان دەستیپێکردوە ده‌رباره‌ی ڕۆڵی میت له کوژرانى ئەو سێ ژنە، بەڵام هێشتا ڕوون نییه‌ لێپرسینه‌وه‌كان چه‌ند ده‌خایه‌نێت.

دواى ڕووداوەکە عومه‌ر گیونه‌ی، بە تۆمەتى کوشتنی ئەو سێ ژنە دەستگیرکراو دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ‌ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وەکان، ‌له ‌ساڵی ٢٠١٦ به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیونه‌ی له‌ زیندان مرد.

پارێزه‌ر ژان لویی مالتره‌ دەڵێت، دوای مردنی عومەر ئەوان ڕایانگه‌یاندبوو كه ‌ئه‌و كه‌سه‌ ته‌نیا نییه‌ و شانه‌ نهێنییه‌كانی توركیا چه‌كیان پێداوه‌.

خانه‌واده‌ی سێ ژنەکە، لە‌ ئازاری ساڵی ٢٠١٨ داواكارییان پێشكه‌شی ده‌زگای دادوه‌ریی فه‌ڕه‌نسا كردبوو و تیایدا داوایانكردبوو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ بكرێت كه‌ فه‌رمانی تیرۆرەکەیانداوه‌ و هاوكارییانكردووه‌.

رۆژی ٩ی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٣ له ‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، سێ ژنه‌ چالاکى كورد، ساكینه‌ جانسز ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ی په‌كه‌كه‌، فیدان دۆغان نوێنه‌ری كه‌نه‌كه ‌و له‌یلا شایله‌مه‌ز ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد تێرۆركران.

ب.ب