سەردێڕ:

سلێمانی.. چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی تەرخانکرا

فۆتۆ: 
2019-05-16

1135 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانی، ژاڵە محەمەد

بەمەبەستی رووبەرووبونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە وەرزی هاویندا، پارێزگاری سلێمانی چوار ملیار دیناری بۆ پرۆژەی ئاوی سلێمانی تەرخانکرد.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو بابەتەدان و بڕی چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژەی ئاوی سلێمانی تەرخانکراوە.

باسی لەوەشکرد، بە تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە کێشەی کەم ئاوی لە وەرزی هاویندا لە شاری سلێمانی نامێنێت.

لە ڕێگەی هەردوو پڕۆژەی یەک و دووی دووکان و سەرچنار ئاو بۆ شاری سلێمانی دابین دەکرێت، بەجۆرێک رۆژانە سلێمانی پێویستی بە ٣٥٠ هەزار مەتر سێجا ئاوە، تاوەکو رۆژانە ئاو بەگشت ماڵەکانی شار بدرێت.

هـ.ع