سەردێڕ:

کەرکوک.. لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا حەوت کارمەندى هێزە ئەمنیەکان کوژراون

فۆتۆ: 
2019-05-16

4897 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو هێرشى چەکدارانى داعش لە سنورى کەرکوک ٧ کارمەندى هێزە ئەمنیەکان کوژراون کە چواریان ئەفسەرن.

لیواى ٦١ى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنچ شەممە لە ناحیەى ڕەشاد لە باشورى خۆرئاواى کەرکوک چەکدارانى داعش ڕووبەڕووى هێزێکى فەوجى سێى سەر بەلیواى ٢٠ى پۆلیسى فیدراڵى بونەتەوە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون.

هاوکات تۆڕى ڕاگەیاندنى جەنگى بڵاویکردەوە، ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە ١٥ى ئایار لە ناوچەى سیلان لە ناحیەى ڕیازى باشورى خۆرئاواى کەرکوک چەکدارانى داعش هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێکى پۆلیسى فیدراڵى.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەهۆى هێرشەکەوە چوار ئەفسەر و کارمەندێکى پۆلیسى فیدراڵى کوژراون.

توندوتیژیەکانى کەرکوک لە کاتێکدایە سەرەتاى ئەم مانگە هێزە ئەمنیەکانى عێراق ئۆپراسیۆنێکیان لە باشور و خۆرئاواى سنورەکانى کەرکوک دەستپێکردوە بۆ لەناوبردنى پاشماوەکانى چەکدارانى داعش.

ب.ب