سەردێڕ:

نەجەف.. لە خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی سەدردا چوار کەس کوژران

فۆتۆ: 
2019-05-16

4449 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە پارێزگای نەجەف بەشێک لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانیان کرد، لە رووبەڕووبوونەوەشیاندا لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان ٤ کەس کوژران و ١٧ کەسی تریش برینداربوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە نەجەف بڵاویانکردەوە، کە خۆپیشاندەران لەسەرەتادا لەبەردەم ماڵی عادل زرکانی،  جێگری پارێزگاری نەجەف بوون و  داوای لێپرسینەوە و بەسزاگەیاندنی بەرپرسانی گەندەڵیان کرد، دواتریش هێرشیانکردووەتە سەر مۆڵێکی بازرگانی و سوتاندوویانە.

 ئەوەش دوای ئەوەهات رۆژی دووشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانە بکەن، کە بە کەسانی گەندەڵ ناسراون و هەستاون بە تاڵانکردنی ماڵی گشتی و ناوەندی بازرگانی گەوەرەیان لە شارەکان بنیاتناوە.

هەروەها سەدر لیژنەیەکی لە گرووپی سەرایا سەلام پێکهێناوە بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی هێرشیانکردووەتە سەر ناوەندە بازرگانیەکانی نەجەف و  مۆڵێکیان لە شارەکە سوتاندووە.

هـ.ع