سەردێڕ:

هەسەدە: لە شارۆچکەیەکى دێرەزور ٢٠ چەکدارمان دەستگیرکردووە

فۆتۆ: 
2019-05-16

1286 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕایگەیاند، لە شارۆچکەیەکى دێرەزور هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ لەناوبردنى پاشماوەى چەکدارانى داعش.

لە ڕاگەیەنراوێکی هەسەدەدا هاتوە، ڕۆژى ١٥ى ئایار هەڵمەتەکەیان لە ناوچەیەکى بیابانى چواردەورى شارۆچکەى شحێل لە ڕۆژئاواى ڕوبارى فورات دەستپێکردووە و تا ئێستاش ٢٠ چەکداریان دەستگیرکردووە کە پەیوەنیدان بە داعشەوە بووە.

ڕونیشکراوەتەوە، لە هەڵمەتەکەدا چەند ژێرزەمینێک و دوو تونێل دۆزراوەتەوە لەگەڵ برێک چەک و تەقەمەنى.

هەفتەى ڕابردوو مستەفا بالى وتەبێژى هەسەدە ڕایگەیاند، ژێرزەمینێکیان لە شارۆچکەى شحێل دۆزیوەتەوە کە تۆڕێکى گرنگى چەکدارانى داعشى تێدابووە و سەرجەمیانیان دەستگیرکردووە.

ب.ب