سەردێڕ:

جوتیاران لە شەقڵاوا دەستیان بە چاندنى برنج کردووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-16

2560 جار خوێندراوەتەوە

ئەمساڵ ڕێژەیەکی باش باران باریوە و ئاستی ئاوی ڕووبار و کانیاوەکان زیادیانکردووە، جوتیارانی ناوچەکەش دەیانەوێت ڕێژەیەکی باش بەرهەمیان هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیانکردووە بە دروستکردنی گۆل بۆ چاندنی برنج.

جگە لە ناحیەی بالیسان، بەشێک لە جوتیارانی سنوری ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوەش بەشێکی زۆری زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کردووە بە برنج.

نرخی هەر کیلۆیەک برنجی کوردیی ناوچەکەش لە نێوان ٤ بۆ ٦ هەزار دیناردایە، لە سنوری ناحیەی هەریریشدا زیاتر لە ١٥٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵی کراون بە مەرەزە.

لە سەرەتای مانگی ئایارەوە دەستدەكرێت بە چاندنی چەڵتوک، دوای مانگێکیش کێڵگەکان دەرمان دەکرێن و نابێت بە هیچ جۆرێك گۆلە مەرەزەکان ئاویان لێ ببڕێت، لە سەرەتای وەرزی پایزیشدا دروێنە دەکرێت.