سەردێڕ:

گۆرەوییەکانی حاکمی ویلایەتێک دەبێتە جێگەی سەرنجی ترەمپ

فۆتۆ: 
2019-05-16

24240 جار خوێندراوەتەوە

گۆرەوییەکانی حاکمی ویلایەتی لویزیانا "بیلی نونگیسەر" بووەتە جێگەی سەرنجی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.

ماڵپەڕی "زە هیڵ"ی ئەمەریکی وێنەی ترەمپ و نونگیسەری بڵاوکردووەتەوە کە (نونگیسەر) بە شێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە دۆناڵد ترەپ دەکات، گۆرەوییەکانی پێی پیشانی سەرۆکی ئەمەریکا دەدات، کە وێنەی ترەمپی لەسەر نەخشێنراوە، بە جۆرێک قژ لەسەر شێوەی قژی ترەمپ بۆ وێنەکە دانراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، حاکمی ویلایەتی لویزیانا پاڵپشت و لایەنگری پارتی کۆماریی فەرمانڕەوایە، بە "گۆرەوییەکانی ترەمپ" پێشوازی لە سەرۆکی ئەمەریکا کردووە.

ئێوارەی سێ شەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەردانی ئەو ویلایەتەی کردووە و نونگیسەر بۆ پێشوازی چووە، هەروەک دەردەکەوێت گۆرەوییەکانی حاکمەکە بووەتە جێگەی سەرنجی ترەمپ.

ترامب يبدي إعجابه بصورته على الجوارب (صورة)

ترامب يبدي إعجابه بصورته على الجوارب (صورة)