سەردێڕ:

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشەوە
فۆتۆ: 
2019-05-15

24049 جار خوێندراوەتەوە

دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  دەرکرد.

بە گوێرەی یاداشتێک کە لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی سلێمانی  کە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە دەرچووە، ئاماژەی کردووە بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە گوێرەی مادەی (٢) لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەرچووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا دوای ئەوەی چەند جارێک هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ١١ خۆبەخشی جوڵانەوەکە دەستگیرکراون و تا ئێستاش لەلایەن دادگاوە چارەنووسیان دیاری نەکراوە و دەستبەسەرن.

ع.م