سەردێڕ:

​عەبدولمەهدی و ئەردۆغان کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-05-15

1675 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ  چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەردۆغان سەرۆکى تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەتەوە.

نوسینگەى ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عەبدولمەهدی بە شێوەیەکی فەرمی و پرۆتۆکۆلی لەلایەن ئەردۆغانەوە لە کۆشکى سەرۆکایەتیی تورکیا پێشوازیی لێ کراوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆک كۆماری توركیا، ئەمڕۆ چوارشەممە عادل عه‌بدولمه‌هدی بە مەبەستی تاوتوێکردنی چه‌ند ته‌وه‌رێک سەردانی توركیای کرد.

پێشتریش لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا لە بەغدا، عادل عەبدولمەهدی باسی لەوە کرد، لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا باسی ڕاکێشانی هێڵی ئاسنین لە نێوان هەردوولا و، کردنەوەی دەروازەی بازرگانیی نوێ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕا بكه‌ن له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌ هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌كان، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ توركیا و عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

واشار البيان إلى أنه "في ختام مراسم الاستقبال الرسمية توجه رئيس مجلس الوزراء والرئيس التركي لعقد لقاء ثنائي".