سەردێڕ:

لە بارەی گواستنەوەی فەرمانبەرەکانی یەکێتییەوە سەرۆکایەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-05-15

9329 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی گواستنەوەى فەرمانبەرەکانى یەکێتى، سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکە کارگێڕییە و هیچ پەیوەندی بە بڕیاری سیاسییەوە نییە.


سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بڕیاری گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەیانداوە.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، بڕیارەکە بۆ گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە میلاکیان زیادەیە، بۆ ئەوەی لە وەزارەتەکانی دیکە سودیان لێوەربگیرێت.

سەرۆکایەتى هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بریارەکە خەڵکی بێ لایەن و ئەندامانی پارتی و یەکێتیشی گرتووەتەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەپێى نوسراوێکی نهێنی کە دەست ئێن ئاڕتی کەوتبوو سەرجەمی ئەو فەرمانبەرانەی لە پشکی یەکێتین و لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دەوامیان کردووە، بەبێ ئاگاداری خۆیان دوورخراونەتەوە و ڕاژەکەیان بۆ چەند وەزارەتێکی دیکە گواستراوەتەوە.

بریارەکەش ناڕەزایەتیی بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی لێکەوتەوەو بە بریارێکی سیاسیی ناویان برد.