سەردێڕ:

بارزان.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هاوڵاتییەکیان شەهید کرد

فۆتۆ: 
2019-05-15

6553 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، بارزان، نیهاد ئۆرەماری

لە چیای بۆتێ لە ناوچەی بارزان بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا هاوڵاتییەکی گوندی پێندرۆی شەهیدکرد.

محەمەد ساڵح دانیشتووی گوندی پێندرۆ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری روویکردبووە چیای بۆتێ، لەو کاتەشدا شەڕ لە نێوان هێزێکی پەکەکە و سەربازانی تورکیا درووستبووە و فرۆکەکانی تورکیا ئەو شوێنەیان بۆردومانکردووە.

باسی لەوەشکرد، هێزەکانی تورکیا رێیان بە ٢٠ کەسدابوو بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بچنە چیای بۆتێ.

ناوی ئەو هاوڵاتییە کازم عەلیە و تەمەنی ٥٠ ساڵە، خەڵکی گوندی پێندرۆیە و دانیشتووی ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە.

لەلایەکی تریشەوە پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە ئامێدی رایگەیاند، فرۆکەیەکی سیخوڕی سوپای تورکیا لە ناوچەی کشتوکاڵی لە کۆمەڵگای قەدشێ کەوتووەتەخوارەوە.

باسی لەوەشکرد، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەمەبەستی بزرکردنی دووجار شوێنی کەوتنەخوارەی فرۆکەکەیان بۆردومانکردووە.

هـ.ع