سەردێڕ:

سەیدسادق.. به‌هۆی کێشه‌ی زه‌وی وزار که‌سێک کوژرا

فۆتۆ: 
2019-05-15

4093 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دۆڵاشی سه‌ر به‌قه‌زای سەیدسادق به‌هۆی دروستبوونی کێشه‌ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌سه‌ر زه‌وی وزاری کشتووکاڵی، هاووڵاتیه‌کی تەمەن ٥٦ ساڵ کوژرا.

قائیمقامیەتی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای رووداوەکە هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوه‌که و‌ تۆمه‌تباری ڕووداوه‌که‌ دەستگیرکرا.

باس لەوەشکراوە، لە لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ شه‌ڕه‌که‌ کۆتایی پێهێندراوە و هەردوو بنەماڵەکەش له‌ ژێر چاودێریدان تا ڕێگیری له‌ دروستبوونی هه‌ر کێشه‌ و شه‌ڕێکی تر بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ته‌رمی  ئەو هاووڵاتیه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری سلێمانی کراوە و، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای سەیدسادق په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆسییه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ لە رووداوه‌که‌ به‌رده‌وامه.

هـ.ع