سەردێڕ:

پەرلەمانى کوردستان: ڕووداوەکەى گوندى په‌ڵكانه پاکتاوکردنى کوردانى ناوچەکەیە

فۆتۆ: 
2019-05-15

1219 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی ڕووداوەکەی دوێنێی گوندی په‌ڵكانه‌ی سنوری کەرکوک، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو کارە هاوشێوه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی ڕژێمی به‌عسە و داواشیکرد، سنورێک بۆ پاکتاوکردنی کوردانی ئەو ناوچانە دابنرێت.

جوان یونس سه‌رۆكی لیژنه‌کە، له‌ كۆنفرانسێکى ڕۆژنامه‌نوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، به‌رده‌وام هاوڵاتییانی كورد له‌و ناوچانه‌ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین رێكاری نایاسایی و مامه‌ڵه‌ی نا مه‌ده‌نیانه‌ ده‌بنه‌وه‌، ئەوەش پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەیە کە بەم دواییانە لەنێوان بەغدا و هەرێم هاتووەتە ئاراوە.

داواشیکرد، دۆخی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە ئاسایی بکرێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەدرەدین یوسف ئەندامی ئەنجومەنی ناحیەى سەرگەڕان بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە ( ١٤ی ئایارى ٢٠١٩ ) ژمارەیەک خەڵکى عەرەب، کە زیاتر لە ١٥ خێزان دەبوون، بە پاڵپشتیی هێزێکی سوپای عێراق هاتنە گوندی پەڵکانە بە مەبەستی داگیرکردن و دووبارە تەعریبکردنەوەی گوندەکە.

ئ.ر