سەردێڕ:

خشتەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

فۆتۆ: 
2019-05-15

187275 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی خشتەیەکى وەزارەتى دارایی هەرێم تاوەکو ڕۆژى ٢٣ى ئەم مانگە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان موچەى مانگى شوبات وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٦ى ئایارى ٢٠١٩) موچەى وەزارەتى ناوخۆ، ئەنجومەنى ئاسایش، دەزگاى ئاسایش، زێرەڤانی، فەرمانگەى بەرگرى فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، ڕۆژى یەکشەممە (١٩ى ئایارى ٢٠١٩) موچەى وەزارەتەکانى شارەوانى و کارەبا و گواستنەوە و گەیاندن و پلاندانان و کشتوکاڵ، دیوانى چاودێرى دارایی، دەستەکانى مافى مرۆڤ و وەبەرهێنان و دەسپاکى و ژینگە و ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، دەزگاى مین و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.

هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ئاشکراکردووە، ڕۆژى دووشەممە موچەى وەزارەتەکانى بازرگانى و ڕۆشنبیرى و لاوان و ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران دابەشدەکرێت.

ڕۆژى سێشەممەش موچەى خانەنشینى پێشمەرگە و چوارشەممەش موچەى خانەنشینى شارستانى دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩یە و سێیەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

ئ.ر