سەردێڕ:

ئەمریکا ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر و بەغدا کشاندەوە

کاروباری ڤیزای ئاسایی لەو دوو شوێنە ڕادەگیرێت
فۆتۆ: 
2019-05-15

6804 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر و بەغدا کشاندەوە و ڕاشیگەیاند کاروباری ڤیزای ئاسایی لەو دوو شوێنە ڕادەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژە بەوەکردووە، ئەو کارمەندانەی کە کاری بەپەلە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر بەڕێناکەن، دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاروباری ڤیزای ئاسایی لە هەردوو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکە بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

باڵیۆزخانەکە، باسى لەوەشکردووە، حکومەتی ئەمریکا تواناکانی سنوردارە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەپەلە بە هاوڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق.

ئەو ڕاگەیەندراوە لە دوای ئەوە دێت کە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریدا لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە عێراق و داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی کرد سەردانی عێراق نەکەن.